بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەردەن، کە سەردانی مادریدی کردووە لە گەڵ پدرۆ سانچز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆبووە.
عەبدوڵڵای دووەم لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر چڕکردنەوەی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە کردەوە و وتی کە دەبێت گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی لێقەوماوی غەززە دەستەبەر بکرێت.
ناوبراو هەر هەوڵێکی بۆ جیاکردنەوەی کەرتی غەزز لە کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە غەززە بەشێکی دانەبڕاوی وڵاتی یەکپارچەی فەڵەستینە.
شای ئەردەن هەروەها سەبارەت بە مەترسی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە هۆشدارییدا./.