بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیلی کوهن وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام دەبێت، چ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پاڵپشتی بکات یان دژی بێت.
هەروەها وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هەر داوایەکی ئاگربەست لە غەززە تەنیا لە بەرژەوەندی حەماس دەبێت و تەل ئەبیب هیچ کات موڵەتی نادات.
ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەنگدانی کۆمەڵەی گشتی، بڕیاری ئاگربەستی بەپەلەیان بە 153 دەنگی ئەرێنی، 10 دەنگی نەرێنی و 23 دەنگی بێلایەن پەسەند کرد و داوایان لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت./.