بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویتەرز، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی بازاڕی جیهانیدا بۆ جاری دووهەم هەڵیکشاوە.
بەپێی زانیارییەکان هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت هەوڵی بێوچانی ئەمریکایە بۆ پڕکردنەوەی خەزنی نەوتی ئەو وڵاتە. بەردەوام نیگەرانییەکانیش لەمەڕ زۆرتربوونی هەناردە بۆ بازاڕ و دابەزینی ڕادەی داخوازی بۆ سووتەمەنی لە ساڵی داهاتوودا بوونی هەیە.
هەر بەرمیل نەوتی برێنت بە 57 سێنت هەڵکشانەوە و بڕی 76.41 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و هەر بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 51 سێنت هەڵکشانەوە بە بڕی 71.74 دۆلار مامەڵە کرا.
نرخی هەر دوو جۆرە نەوتەکە(برێنت، خاو) لە مامەڵەکانی ڕۆژی هەینیدا 2لەسەد هەڵیکشاوە.
لە ئێستادا نرخی کەمی نەوت بووتە هۆکاری ئەوەی کە ئەمریکا هەواڵ بدات بەڵکوو 3 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ پڕکردنەوەی خەزنی نەوتی خۆی ناسراو بە SPR بکڕێت کە وادیارە لە مانگی مارس دا ئەو بارە نەوتە ڕادەستی ئەمریکا دەکرێت.