بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی شەڕی غەززەوە ژمارەی گرێبەستەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو لە ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی تشرینی یەکەم ڕووی لە دابەزین کردووە.
وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە بە گشتی لە مانگی تشرینی یەکەم، 2 هەزار و 294 شوقەی نوێ و دەستی دوو فرۆشراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 54.6 ڕووی لە دابەزین کردووە. هەروەها بەراورد بە مانگی ئەیلولی 2023 بە ڕێژەی لە سەدا 61 دابەزیوە.
فرۆشتنی خانوو لە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام ڕووی لە دابەزینە و لەم مانگەش تا ئێستا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 56.4 دابەزیوە و بەراورد بە مانگی ئەیلولی 2023 لە سەدا 65.5 دابەزیوە./.