بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی کانوونی یەکەمی 2023 لە شاری ژنێڤ کۆبوونەوە و پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بە تایبەت شەڕی غەززەیان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران سێ شەممە 12 ی کانوونی یەکەمی 2023 بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی جیهانیی پەنابەران بە یاوەری شاندێک گەیشتە ژنێڤ.
ناوبراو پێشتریش لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی تونس و لوبنان کۆبووە.
دوایین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە جەدە بووە./.