بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، كۆنفرانسی “جینۆساید ره‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا”، دوێنێ دوو شەممە 11-12-2023، له هۆتێل هایكرێس له شاری سلێمانی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو، له كۆنفرانسه‌كه‌دا نزیكه‌ی بیست توێژه‌ری بواره جیاجیاكان، به‌شداریان كردبوو، سه‌رجه‌م توێژینه‌وه پێشكه‌ش كراوه‌كان، له دوو توێی كتێبێكدا چاپ و بڵاوكرانه‌وه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌یان ئه‌كادیمی و نووسه‌ر و ئه‌دیب و كه‌سایه‌تی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و چالاكانی بواری ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاییباران به‌شدار بوون، هەروەها چەند پانێڵێک پێشکەشکران.
له كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان خه‌ڵاتی رێزلێنان و به‌شداربوونی پێشكه‌ش به هه‌ریه‌ك له توێژه‌رانی به‌شدار و پانێلیسته‌كان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
كۆنفرانسی جینۆساید ره‌نگدانه‌وه‌ی له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا، كۆنفرانسێكی زانستیی بوو، كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی رێكیخستبوو./.









