بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی قەسام – باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس – ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری لە گەڕەکی شوجاعیەی غەززە 7 ئۆتۆمبێلی سەربازیی زایۆنیستەکانیان بە بۆمبی دژە تانک کردووەتە ئامانج و سەرجەم سەرنشینەکانیان کوژراون.
قەسام ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژی سێ شەممەدا بە گشتی 11 سەربازی سوپای داگیرکاری زایۆنیست کوژراون.
ڕادیۆ ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە لە شەست و پێنجەمین ڕۆژی شەڕی غەززە، 111 سەرباز و ئەفسەر تا ئێستا کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە کە ئیسرائیل لەم شەڕەدا 20 سەربازی خۆیی کردووەتە ئامانج./.









