بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕژێمە لە مانگی تشرینی دووەمی 2023 کورتهێنانی 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریی تۆمار کردووە کە ئەمەش بۆ تێچووە داراییەکانی شەڕی دژ بە غەززە دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایگەیاندووە کە کورتهێنانی بودجەی مانگی تشرینی یەکەم لە سەدا 2.6 بووە کە لە مانگی تشرینی دووەم گەیشتووەتە لە سەدا 3.4.
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی کورتهێنانی بودجە تا کۆتایی ساڵی 2023 دەگاتە لە سەدا 4 و ئەمەش بۆ کێشە ئابوری و داراییەکانی شەڕی غەززە دەگەڕێتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی، داهاتەکانی ئەو ڕژێمە لە مانگی ڕابردوو لە سەدا 15.6 دابەزی و بەشێکی بۆ دواکەوتنی پێدانی باج لە لایەن دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە هۆی شەڕی غەززەوە دەگەڕێتەوە.
مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە تێچووەکانی شەڕی غەززە 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە و ئەمەش زیانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی شەڕی غەززە و کاریگەرییەکانی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە خۆ دەگرێت.
هەروەها وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی پێشبینی ئەوەیکردووە کە زیانی شەڕی غەززە و کاریگەرییەکانی لە سەر وەبەرهێنانی ناوخۆیی ئەو ڕژێمە بگاتە 10 ملیار دۆلار و ئەمەش بە واتای دابەزینی گەشەی ئابوری ڕژێمە زایۆنیستییە تا کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو./.