بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مەعاریۆ ڕایگەیاند کە شرۆڤەکارانی سەربازی لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام حاشا لە ڕاستییەکان دەکەن و دەڵێن سوپا بەهێزە و توانای ڕوبەڕوبونەوەی و لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەکی هەیە و ئەم درۆیە بەردەوام دووبارە دەکرێتەوە.
ئەو میدیا زایۆنیستییە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە دوو مانگە سوپای ئیسرائیل لە شەڕی غەززە بەرەوپێشچوونی نەبووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هیچ سنور و ئاستەنگێک لە بەردەمیدا نەبووە.
مەعاریۆ ڕایگەیاند کە ساڵانێکە داوا دەکرێت دەرفەتی سەرکەوتن بە سوپا بدرێت، ئێمە ئەو دەرفەتەمان داوە، ئەنجامەکەی چی بوو؟ سادە بڵێین کە سوپای ئیسرائیل توانای سەرکەوتنی نییە./.