بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە شەشەم ساڵیادی سەرکەوتنی دژ بە داعش وتی: سەرکەوتنی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش لە لایەن هێزە چەکدارەکان و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان مسۆگەر کرا.
ناوبراو وتی: عێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئازادکردنی خاکی وڵاتەکەیان لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش، هەنگاوێکی گەورە و کەم وێنەیان نا کە کەسانی دیکە ئەوەیان پێنەدەکرا.
خزعەلی وتی: بە پێی پیلانی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و بەکرێگیراوانی ئەوان لە 80 وڵاتەوە، هەوڵی ئەوە درا کە عێراق بچووک بکرێتەوە و بە سەر چەند ناوچەیەکی ئاڵۆزدا دابەش بکرێت.
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: خوێنی شەهیدان و گیانفیدایی کەمئەندامان ئەم سەرکەوتنە مەزنەی بە دەست هێنا./.