بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی ناریشکین ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا ناوی هەر یەک لە والری زالۆژنی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا، ئەلکسی ئارستۆیچ ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ویتالی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ و ئەندری یەرماک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماریان وەک بژاردەکانی جێگرەوەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی تاوتوێ کردووە.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی کە زانیاری درووستمان لە بەردەستە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئاستێکی باڵادا بژاردەی جێگرەوەی سەرۆک کۆماری ئۆکراینایان تاوتوێ کردووە.
ناریشکین وتی: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کە لە مانگی تشرینی دووەم لە برۆکسێل بەڕێوەچوو، بابەتی جێگرەوەی زیلینسکی تاوتوێ کرا و ڕەنگە یەکێک لە ئەفسەرانی باڵای سوپای ئۆکراینا بگاتە ئەم پۆستە، بۆ نموونە، ژنڕاڵ والری زالۆژنی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا./.