بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز بە ئاماژە بە کوژرانی هەزاران کەسی سڤیل لە شەڕی غەززە، ڕایگەیاند کە پێدانی هاوکاری زیاتری ئەمریکا بە ئیسرائیل، هەنگاوێکی نابەرپرسانەیە.
ناوبراو وتی: لە ڕوانگەی جیهانییەوە، ئیسرائیل لە شەڕی غەززە شکست دێنێت و من پێم وایە ئەوەی کە ئەمریکا هاوکاری زیاتری دارایی نتانیاهۆ دەکات، نابەرپرسانەیە.
ساندرز ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا دەبێت گوشارەکانی لە سەر نتانیاهۆ بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕ و کارەساتە مرۆییە چڕتر بکاتەوە.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە کۆنگرێس دەبێت ئەوە بۆ نتانیاهۆ ڕوون بکاتەوە کە بۆ کوشتنی ژنان و منداڵانی فەڵەستینی چەکی سپی واژۆ بەو نادرێت./.