بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەنار بە سەرچاوەیەکی سەرەکی دادەنرێت لە پێکهاتەکانی پۆلیفینۆل کە وەک دژە ئۆکسانێکی بەهێز کار دەکات بۆ پارێزگاریکردنی خانەکان لە تێکچوون و خەراپبوون.
شەربەتی هەنار سێ هێندەی چای سەوز لە پارێزگاریکردن لە خانەکانی جەستەدا بەهێزترە.
لە گەڵ ئەوەشدا هەنار وەک بەرگرییەکی باش لە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کار دەکات و بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەر هەنارێک 230 کالۆری تێدایە کە لە سەدا 20 ی ئەو پۆتاسیۆمەی تێدایە کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی لە ڕۆژێکدا و لە سەدا 50 ی ڤیتامین سی لە پێکهاتەکەیدایە کە جەستە پێویستیەتی.
هەروەها هاوکار دەبێت لە پارێزگاریکردن لە فشاری خوێن و بە ڕێکی دەیهێڵێتەوە و ئەو چەورییانە کەم دەکاتەوە کە لە دەمارەکانی دڵدا درووست بوون، هەر بە هۆی ئەو پێکهاتانەی کە هەیەتی توانای لەناوبردنی بەکتریای جەستەی هەیە./.