بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئەگەری نەخەوتن یان کەمخەوی لە 48 کاتژمێردا ئەم گۆڕانکارییانە بە سەر جەستەدا دێت:
هەست بە شەکەتی دەکەیت، بە شێوەیەک کە ناتوانیت بە باشی و بە ڕوونی بیربکەیتەوە.
جەستەت توانای ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەی نامێنێت، لە قوتابخانە بێت یان شوێنی کارکردن.
مەترسی توشبوون بە ڕووداو زیاد دەکات، بە تایبەت ڕووداوی هاتووچۆ ئەگەر لەو کاتانەدا شۆفێری بکەیت.
توانای مێشکت کەم دەبێتەوە، یادەوەریت لاواز دەبێت و کێشەی فێربوونت دەبێت.
گۆڕانکاری بە سەر باری دەروونیتدا دێت، وەک توشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و دوودڵی.
مەترسی توشبوون بە گرفتی تەندرووستیت بۆ زیاد دەبێت، وەک توشبوون بە نەخۆشی دڵ، شەکرە و پەستانی خوێن.
دەبێتە هۆی تێکچوون و ناهاوسەنگبوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و هۆڕمۆنی سترێس لە جەستەدا زیاد دەکات.
سیستەمی بەرگری جەستەت لاوازتر دەبێت و زوو تووشی نەخۆشی دەبیت./.