بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید سەرای ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ی عێراق جەختیکردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، وەک کردەوەی تیرۆریستییە و سەرجەم گرووپە عێراقییەکانیش دژی ئەوەن هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیاندا بوونی هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە وڵاتانی جیهان و شاندە دیپلۆماسییەکان نابێت دەسەڵات و سەروەری عێراق پێشێل بکەن.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە حکومەت دەبێت ڕوبەڕوی هێرشی هێزە داگیرکارانی ئەمریکا ببێتەوە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکییەکان هیچ کات پابەندی مافی مرۆڤ نەبوون و هێرشەکانی ئەوان لە عێراق پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە./.