بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی کاروباری ئەمنی لە کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە چالاکییە سەربازییەکانی ئەم گرووپە لە دژی ئەمریکا تا کشانەوەی دوایین سەربازی لە خاکی ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە حزبوڵڵا دژی ئەوە نییە کە حکومەتی بەغدا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دانوستان بکات، وتی: هەر هەڵەیەک لە لایەن ئەمریکاوە، چالاکییە سەربازییەکان زیاد دەکات و وەڵامێکی توندی بە دواوە دەبێت.
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حزبوڵڵا، باڵیۆزخانەی ئەمریکای بە بنکەیەکی پێشکەوتووی بەڕێوەبردنی چالاکییە سەربازی و ئەمنی و سیخوڕییەکان ناو برد و جەختیکردەوە کە هەندێک خۆبەدەستەوەدان لە بەرامبەر ئەمریکا بە شانازی دەزانن و هەوڵ دەدەن باڵیۆزخانەکەی بە شوێنی شاندە دیپلۆماسییەکان ناو ببەن و داوای پشتیوانیی لێدەکەن.
ئەبوعەلی عەسکەری وتی: هێرشەکانی ئەمریکا پەرە بە شەڕەکە دەدات و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاستی وەڵامەکان ڕوون دەبێتەوە./.