بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە نیویۆرک پۆست، کۆمپانی کۆفی شاپی زنجیرەیی ستارباکس لە درێژەی مانگی ڕابردوودا نزیک بە 12 ملیارد، نرخی بازاڕی خۆی لەدەستداوە. پاش شەڕی غەززە و هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر ئەو خاکە و گەلی فەلەستین، ڕژێمی زاێۆنی لە لایەن کۆمپانی ستارباکسی ئەمریکاوە پاڵپشتی تەواوی لێ کرا، کەوابوو ڕووبەڕووی گەمارۆی گشتی خەڵکی جیهان بوویەوە.
میدیای هەواڵنێری بلومبێرگ لەسەر زانیاری و بەڵگەی فڕۆشی ئەو کۆمپانیە کە لە لایەن شارەزایانی بانکی جی پی مۆرگانەوە هاتە ئاراوە، ڕایگەیاندووە کە داهاتی ستارباکس لە مانگی نوڤامبێردا بە توندی دابەزیوە.