خاڵی گرنگ ئەوەیە کە سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگیان بەو بڕیارە دابوو، تەنانەت بەریتانیا کە بە هەموو شێوازێک پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات، دەنگی بێلایەنی هەبوو، لە بەر ئەوەی کە هەمووان ئاگادارن ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی غەززە چ تاوان و کۆمەڵکوژییەک دەکات و وڵاتانی جیهان دەیانەوێت لە زووترین کاتدا کۆتایی بەم قەیرانە مرۆییە بهێندرێت.
تەنیا ئەمریکا بوو کە بە ئاشکرا پیرۆزییە مرۆیی و ئەخلاقییەکانی پێشێلکرد و جارێکی دیکە یاسای نێودەوڵەتیی بۆ پشتیوانی لە زایۆنیستەکان پشتگوێ خست. ئەمریکا تەنانەت گرنگیی بە دواکاری سەرجەم هاوپەیمانە عەرەبەکانی نەدا کە داوای ئەوەیان کردبوو تاوان و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ژنان و منداڵانی غەززە کۆتایی بێت.
بەرپرسانی ئەمریکی بەردەوام خۆڕاگری غەززەیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە دژی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆییە لەم ناوچەیە، لە کاتێکدا کە ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درۆبوونی ئەو بانگەشەیەی ئاشکرا کرد. ڤیتۆی ئەمریکا نەک تەنیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە کام لایەن دژی ئاگربەستە و ئاگربەست پێشێل دەکات، بەڵکوو بەشداری ئەمریکاشی لە شەڕی غەززە ئاشکراتر کرد.
ئایا واشنتن وا دەزانێت کە جیهان بڕوای بە پاساوەکانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە کۆمەڵکوژی، پاکتاوی نەتەوەیی و تاوانەکانی شەڕی غەززە بە چەکی ئەمریکی و ئەورووپی هەیە؟
ئەمریکا ئاماری قوربانییەکانی شەڕی غەززەی بە مەترسیدار پێناسە کردووە، لە کاتێکدا کە لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی ڕابردوو، بەردەوام چەکی جۆربەجۆری بە ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی داوە، وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی شەڕی غەززەدا زیاتر لە 10 هەزار تەن چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی ڕادەستی تەل ئەبیب کراوە.
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە حکومەتەکەی جۆبایدن لە ڕژێمی زایۆنیستی و کابینە توندڕەوەکەی بە هۆی پابەندنەبوون بە داوا و ڕێنماییەکانی واشنتن سەبارەت بە ڕێگری لە کوشتاری خەڵکی سڤیل ناڕازییە و ئەم ناڕەزایەتییەش بووەتە توڕەبوون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بایدن بۆ هاوکاری سەربازی 14 ملیار دۆلاریی رژێمی زایۆنیستی، گوشارەکانی لە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا چڕتر کردووەتەوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت ڕەزامەندیش لە سەر هاوکارییە سەربازییەکان بە بڕی 3 ملیار و 800 ملیار دۆلار دەرببڕێت کە فڕۆکەی شەڕکەر و هەموو جۆرە بۆمبێک لە خۆ دەگرێت.
جیهان پاش بۆردومانە ئەتۆمییەکانی هێرۆشیما و ناکازاکی، جارێکی دیکە داڕمانی ئەخلاقیی ئەمریکا دەبینێت. واشنتن ئاشکرا دژایەتی ئاگربەستی مرۆیی غەززەی کردووە و بەم هەڵوێستەش، بە کردەوە بەشداری ڕاستەوخۆی خۆیی لە شەڕی دژ بە فەڵەستینییەکان سەلماندووە. ئەمریکا بە ڤیتۆی بڕیاری ئاگربەستی غەززە، ئەمجارە لە ڕووی مرۆیی و ئەخلاقییەوە لە غەززە خۆکوژی کردووە./.