بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەزال عیسا لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند گومان لەوەدا نییە ئەمریکا یەکەم پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستییە بەڵام ئەمڕۆ لە شەڕی تاوانبارانە و کۆمەڵکوژییەکەی غەززە، ئەم ڕاستییە زیاتر بۆ هەمووان ئاشکرا بووە کە شەڕی غەززە، شەڕێکی تەواو ئەمریکییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە بۆچوونی بەرپرسانی ئەمریکی، ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی حەماسە بەڵام بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیشاندەری ئەوەیە کە بەردەوامی ئەم شەڕە، هاندەری کردەوە تیرۆریستییەکانە.
نەزال عیسا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەوڵ دەدات لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ئاسایش و بوونی ڕژێمی زایۆنیستی بپارێزێت، ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە جیهانی تووشی شۆک و سەرسوڕمان کردووە و لە هەمان کاتدا شکستی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و دوورکەوتنەوەی ئەوانی لە گۆڕانکارییەکان ئاشکرا کردووە.
ئەو شرۆڤەکارە لوبنانییە وتی: گوشارەکانی ئەمریکا لەم شەڕەدا تەنیا بە ئامانجی لەناوبردنی حەماس نییە بەڵکوو دەیەوێت کۆنتڕۆڵی نەوت و غازی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئەو ڕەوتەی کە لە شەڕی سوریاوە دەستیپێکردووە، بە بۆردومانی بەندەری بەیروت درێژەپێدەری بوون و لە ئێستادا بە شەڕی غەززە هەوڵی بۆ دەدەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە شکستی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەززە، وتی: کۆبوونەوەکە لێکچوونێکی زۆری لە گەڵ کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەبووە و خاڵی هاوبەشی هەر دوو کۆبوونەوەکەش هەڵوێستی شەرمنانەی ئەمریکا و لاوازیی وڵاتانی عەرەبی بووە. وەک هەمیشە هیوایەک بە هەڵوێستی ئەمریکا نییە و چاوەڕوانی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆکەی دەکرا. لە بەر ئەوەی کە شەڕی ئەمڕۆی غەززە پەیامێکە بۆ تەواوی بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی، هەر بۆیە هەمووان دەبێت بۆ ئەم خەبات و ڕوبەڕوبونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا ئامادە بن./.