بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەیدئەلشوهەدای عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە هەر نێوەندگێڕییەک بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ئەمریکییەکان ڕەتدەکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئێمە ڕێز لە نێوەندگێڕە ناوخۆییەکان دەگرین و تا ئەو کاتەی تاوانی زایۆنیستەکان لە غەززە بەردەوام بێت و ئەمریکییەکانیش لە عێراق درێژە بە داگیرکاری بدەن، هێرشەکانی ئێمەش ڕاناوەستن.
وەلائی ڕایگەیاند: لە ئامانجەکان تێدەگەین بەڵام بە دڵنیاییەوە کۆتایی بە داگیرکاری دێت، خۆڕاگریش بەشێکە لە کەلتوری خەڵک و خەڵکیش دەمێننەوە./.