بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنفرانسەکە ڕۆژی شەممە 9 ی کانوونی یەکەمی 2023 (18 ی سەرماوەزی 1402 ی کۆچی هەتاوی) لە زانکۆی تاران بەڕێوە دەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی زانستی و کەلتوری و میدیایی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئەمریکای لاتین دەدرێت.
کۆنفرانسەکە لە لایەن پەیمانگەی میدیایی – کەلتوری ئەمریکای لاتینی خەیام بەڕێوە دەچێت.
لەو کۆنفرانسەدا باڵیۆزان و دیپلۆماتکارانی وڵاتانی ئەمریکای باشور و هەروەها بەرپرسانی باڵای ڕۆشنبیری و سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری دەکەن./.