بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی پێنج شەممە هەواڵی کوژرانی دوو ئەفسەری سوپای ئەو ڕژێمەیان لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە لە کاتی دەستپێکردنی هێرشی وشکانی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 92 کەس لە هێزەکانی سوپای ئەو ڕژێمە لە لایەن هێزەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە کوژراون.
بە پێی ئامارەکانیش ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکاری زایۆنیست لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، 413 کەس بووە کە دەوترێت ڕژێمی زایۆنیستی ئاماری ڕاستەقینەی بڵاو نەکردووەتەوە و ژمارەی کوژراوەکانی زیاتر لەوەیە بڵاو بووەتەوە./.