بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن عەرنوس سەرۆک وەزیرانی سوریا ئەمڕۆ هەینی 8 ی کانوونی یەکەمی 2023 بە سەردانێک گەیشتە تاران و لە لایەن ئەمین حوسێن ڕەحیمی وەزیری داد و مەهدی شوشتەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لێکرا.
سەرۆک وەزیرانی سوریا شاندێکی ئابوریی لە گەڵە و بڕیارە سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکان، ڕێکەوتنە هاوبەشە ئابورییەکان و چۆنیەتی پتەوکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان تاران و دیمەشق لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی دانوستان بکات./.