بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعەب بریم بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە دیمەنی خۆڕاگری گەلی فەڵەستین ئەوەیە کە لە بەرەکانی شەڕدا دەبینرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە داگیرکاران تووشی کێشە دەکەینەوە و مافی گەلی خۆمان وەردەگرینەوە.
وتەبێژی میدیایی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: هێزەکانی خۆڕاگری لە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانەوە سوپای ڕژێمی زایۆنیستییان کردووەتە ئامانج.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری گەلی فەڵەستین لە موعجیزە دەچێت و چووەتە قۆناغی شکستی ئامانجە ستراتیژییەکانی دوژمنی زایۆنیستی./.