بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: حەماس ڕاستییەکی فەڵەستینە و ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، بزوتنەوەیەکی سیاسییە و لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.
ناوبراو وتی: بەردەوام داوا لە ئێمە دەکرێت کە حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناو ببەین بەڵام ویستی وەهامان نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: حەماس بە هۆی داواکارییەکەی ئێوەوە بە تیرۆریستی نازانین، ئێمە بزوتنەوەیەکی سیاسی سەرکەتوو لە هەڵبژاردنەکاندا دەبینین./.