بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەوەی کە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕوویداوە و دوو مانگە کە بەردەوامە، بەداخەوە هیچ هیوایەک بۆ کۆتایی هاتنی لە داهاتوویەکی نزیکدا نییە.
ناوبراو وتی: ڕووسیا داوای ئاگربەستی هەمیشەیی دەکات و هۆشداری دەدات کە مەترسی پەلکێشکردنی شەڕەکەی غەززە بۆ تەواوی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا هەیە.
زاخارووا لە سەر زاری ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاوە وتی کە بارودۆخی غەززە بووەتە کارەساتێکی ڕاستەقینەی مرۆیی./.