بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی ڕایگەیاند کە لە ماوەی 9 مانگی یەکەمی ساڵی 2023 ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ ڕووسیا لە سەدا 30 زیادی کردووە.
ناوبراو وتی: ئەم ڕێژەیە لە ساڵانی ڕابردوودا کەم وێنەیە و لە هەمان کاتدا ڕێژەی هاوردەی ئێرانیش لە ڕووسیا کەم بووەتەوە.
جەلالی وتی: بەشێکی زۆری گەنمی پێویستی ئێران لە ڕێگای ڕووسیاوە دابین دەکرا بەڵام بەرزبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی وایکردووە کە ڕێژەی هاوردە کەم ببێتەوە.
وتیشی کە ئێران تەنیا پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک گەنم، گەنمەشامی، زەیت و …. لە ڕووسیا هاوردە دەکات و ئەمەش بە پێی مەودای کەمی نێوان هەر دوو وڵات، بەراورد بە وڵاتانی دیکە لە ڕووی هاوردەوە تێچوویەکی کەمتری دەوێت.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕێژەی تەواوی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە سەرەتای ساڵی 2024 بڵاو دەبێتەوە./.