بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستییەوە تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوون.
لە ڕاگەێنداوەکەی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستیندا هاتووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 350 کەسی دیکە شەهید بوون و بەمەش ژمارەی شەهیدانی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەم تا 7 ی کانوونی یەکەمی 2023 گەیشتووەتە 17 هەزار و 177 هەزار کەس.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ژمارەی بریندارەکانی شەڕی غەززەش زیاتر لە 46 هەزار کەسە./.