بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس جەختیکردەوە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرپرسی تاوانەکانی دژ بە گەلی فەڵەستینن.
ناوبراو بەرامبەر بە بنەماڵەی دیلە زایۆنیستەکان وتی: بەردوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هیچ کات نابێتە هۆی ئازادبوونی دیلەکان.
ئۆسامە حەمدان وتی: خۆڕاگریی فەڵەستین لە دۆخێکی باشدایە و بەهێزەوە درێژە بە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا دەدات.
ڕاشیگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی دان بە شکستەکانیدا نانێت و ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراو و بریندارەکانی بڵاو ناکاتەوە./.