بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا پشتیوانی ئەم وڵاتەی بۆ بڕیارەکەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێویستی بەپەلە کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە ڕاگەیاند. ئەو بڕیارەی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی زایۆنیستەکانی توڕە کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە لە عێراق جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو کارەساتەی کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ڕوویداوە و بووەتە کارەساتێکی مرۆیی، پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هەیە و لەو ڕۆژی یەکەمیشەوە هۆشداریمان داوە کە ڕووداوەکانی غەززە نەکرێتە شەڕێکی ناوچەیی گەورە و دادپەروەرانەش نییە بکوژ و قوربانی بە یەک چاو سەیر بکرێن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە ڕووداوەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 بۆ ئەو هەموو سەرکوتکاری و پێشێلکردنە بەردەوامانەی مافی فەڵەستینییەکان دەگەڕێتەوە./.