بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی میدیاکانی هێند ڕایانگەیاند کە نرخی سێوی هێند بۆ هەر کیلۆ تا 130 ڕووپیە هەڵیکشاوە و بەرپرسەکانی هێندی مەژبوور کردووە بۆ ڕێکخستنی بازاڕی مێوە هاوردەی بەربڵاو لە ئێرانەوە ئەنجام بدەن.
ئەو جۆرەی کە وەبەرهێنەرانی هێدی ڕایانگەیاندووە هاوردە لە ئێرانەوە لە درێژەی دووحەوتەی ڕابردوودا نرخی سێوی تا نیوە دابەزاندووە و ئێستا نرخی هەر کیلۆ سێو تەنیا 60 ڕووپیە ڕاگەیندراوە.
هەر ڕووپیەی هێند بەرانبەرە لەگەڵ 51 تمەندا کەوابوو نرخی سێو لە هێندا لە کیلۆیەک 6500 تمەنەوە بۆ 300 هەزار تمەن دابەزیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی زاد و زەواتی جیهانی وڵاتە یەکگرتووەکان، ئێران پلەی چوارمی وەبەرهێنانی سێوی جیهانی هەیە و هەرساڵە نزیک بە 4.5 تەن سێو وەبەردێنێت و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ئێران پلەی یەکەمی وەبەرهێنانی هەموو جۆرە مێوەیەکی هەیە.
بەپێی ئامارەکان، ئێران لە سەرەتاکانی مانگی ئاڤریلی ساڵی 2021 تا ژانڤییەی 2022 نزیکەی 1950 تەن سێوی کە بڕی 2 ملیۆن دولارە بۆ هێند هەناردە کردووە.