بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ئاماری کومیسیۆنی ئەورووپا (یورۆ ستارت) هناردەی گشتی غازی ئێرانی بۆ تورکیا لە 10 مانگەی یەکەمی ئەوساڵی زاینی 3 ملیارد و 940 ملیون مەتری چوارپاڵوو ڕاگەیاند.
هەناردەی غازی ئێران بۆ تورکیا لەم خولەدا سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی پێشوو 49لەسەد دابەزیوە. ئێران لە مانگەکانی ژانڤییە تا ئوکتوبەری ساڵی پێشوو 7 ملیارد و 746 ملیۆن مەتر غازی هەناردەی تورکیا کردووە.
لێکۆڵینەوەکانی ئاماری یورۆ ستارت لەسەر هەناردەی غازی سروشتی ئێران بۆ تورکیا پیشان ئەدات لە درێژەی 4 مانگی ڕابردوودا هەناردەی غازی ئێران بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووتە کەمترین ئاستی خۆی و ئێران لەم خولەدا تەنیا 200 ملیۆن مەتر غازی هەناردەی تورکیا کردووه.