بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە لە نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین، سەرجەم تایبەتمەندییەکانی کارەساتێکی مرۆیی لە خۆ گرتووە.
ناوبراو وتی: قەیرانەکان لە سیاسەت و ئابوری جیهانی بەرەو زیاتربوون دەڕوات و شەڕە ناوچەییەکانیش پەرەیان سەندووە، بە تایبەت شەڕی غەززە کە بووەتە کارەساتێکی گەورە./.