بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی مۆسکۆ دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی مۆسکۆ دەکات.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گرنگترین بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت شەڕی غەززە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین وتووێژ دەکات./.