بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ئالی ئێسحاق وتی کە بۆ بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ عێراق، دەبێت کێشە و بەربەستەکانی بەردەم چارەسەر بکرێن.
ناوبراو بە ئاماژە بە جیاوازی لە سەدا 20 ی دراوی ئازاد و حکومی لە عێراق، وتی: ئەم بابەتە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی تێچووی هەناردەی کاڵای ئێمە بۆ عێراق و کاریگەریی لە سەر توانای کێبەڕکێ لەو بازاڕەدا دەبێت.
ڕاشیگەیاند کە پەرلەمانی عێراق بودجەی 150 ملیار دۆلاریی بۆ ساڵی 2023 پەسەند کردووە کە بە پێی یاسای سێ ساڵە تا ساڵی 2025 دەکاتە 450 ملیار دۆلار و بە گەورەترین بودجەی مێژووی ئەم وڵاتە دادەنرێت./.