بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی فەریق محەممەد باقری سوپاسالاری ئێران و شاندی یاوەری، جەختی لە سەر هاوکاری و هەنگاوی هاوبەش بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنورەکان و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی مادە هۆشبەرەکان کردەوە و داوایکرد کە هەر دوو وڵات لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم کەڵک لە ئەزموونەکانی یەکتر وەربگرن.
سەرۆک کۆماری عێراق پشتیوانی خۆیی بۆ ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند و سەبارەت بە شەڕی غەززەش وتی: عێراق بەرگری لە مافی ڕەوای گەلی فەڵەستین دەکات و پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کار بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بکرێت./.