بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نووسینێکدا ئاماژەی بە سوودەکانی خواردنی هەنجیری وشککراو داوە.
لە گرنگترین سوودەکانی خواردنی هەنجیری وشککراو ئاماژەی بەم خاڵانە داوە:
دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان. بۆیە ڕۆڵی هەیە لە چالاککردنی کۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی. هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خەراپ یان LDL.
خۆپاراستن لە نەرمبوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان. چونکە دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو کانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم.
پاراستنی تەندرووستی پێست، هێشتنەوەی بە گەنجی، ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی.
سەرچاوەیەکی گرنگی مادەی ئاسنە. بۆیە گرنگە بۆ خۆپاراستن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی و چارەسەرکردنیان بە تایبەت لە خانمان و منداڵان.
خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان. لە ڕێگای کەمکردنەوەی هەوکردن. چونکە دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینەکان لە گەڵ مادە دژە ئۆکسانەکان کە ڕۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە کانزای پۆتاسیۆم.
یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خەراپ دەدات بە هۆی دەوڵەمەندی بە مادە ڕیشاڵییەکان.
ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی قەبزی.
بەسوودە بۆ چارەسەری لاوازی و کەمی کێش ئەگەر ڕۆژانە بڕێکی زۆری لێبخورێت.
چەند ڕێنماییەکی گرنگ:
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە یەک یان دوو دەنگ زیاتری لێ نەخۆن.
بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین کەی، ئەو نەخۆشانەی دەرمانی دژە مەینی خوێنی وەک وارڤاریین وەردەگرن پێویستە ڕۆژانە چەند دەنکێک زیاتری لێبخۆن.
لە ژنانی دووگیان و شیردەر، پێویستە زۆری لێ نەخورێت لە بەر تەندرووستی کۆرپەلە و منداڵەکانیان.
لە کاتی ڕێجیمدا پێویستە نەخورێت.
وەک هەندێک خۆراکی دیکە، ڕەنگە هەنجیری وشک بە کەسانێک نەکەوێت یان هەستیارییان پێوە هەبێت./.