بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە پێگەی هەواڵنێری عێراق(واع) بانکی ناوەندی عێراق باسی لە ئاکامی لێدوانەکانی شاندی ئابووری هاوبەشی عێراق و تورکیا لە درێژی سەفەر بۆ تورکیا کرد.
نووسینگەی هەواڵنێری و زانیاری بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنی تورکیەیی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بە یورۆ و لیری تورکیە ئەنجام ببێت.
لەسەر هەمان بەیاننامە، ئاکامی دووهەمی دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی تورکیەیی ئەوەیە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگانەکانی گەورە و بچووک لە ڕێگەی دینار بەرانبەر بە یورۆ و لیری تورکیەوە جێبەجێ بکرێت.
سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق پێشتریش پشتڕاستی کردەوە کە ڕەوتی وەلاوەنانی دۆلار لە عێراق و جێبەجێکاری بۆ کەڵکوەرگرتن لە دراوی تورکیا و ئێمارات و چین و هێند لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بیانیدا، پێشڕەوتێکی زۆر باشی بووە.