بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لە جەستەدا دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین.
ئێسک لاواز دەبێت و زوو تووشی شکان یان درز دەبێت، لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبووە.
ئازار و گرژی ماسوولکەکان درووست دەبێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی تووشی شەکەتی درێژخایەن ببیت.
گۆڕانکاری لە لێدانی دڵ ڕوو دەدات و هەست دەکەیت لە پڕ لێدانی دڵ زیاد دەبێت یان کەم دەبێت.
لە منداڵاندا نیشانەی دواکەوتنی گەشە دەردەکەوێت، بە تایبەت لە ئێسک و ددان.
گرفت لە دۆخی دەروونی ڕوو دەدات، ئەگەری هەیە تووشی خەمۆکی یان دڵەڕاوکێ ببیت./.