بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریقی پاسدار محەممەد باقری لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سابت محەممەد سەعید عەباسی وەزیری بەرگری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتی عێراق لە سیاسەتی دەرەوە و بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیەکی باڵای هەیە و وتی: تێڕوانین و هەڵوێستی حکومەت، گەل و مەرجەعیەت سەبارەت بە پرسە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان زۆر گرنگە و ئەمەش لە شەڕی غەززە و پرسی فەڵەستینیدا بە ڕووی دەبینرێت.
باقری جەختی لەوە کردەوە کە هەلومەرجی هەر دوو وڵات و ناوچەکە، گرنگی و پێویستی پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی لە بواری ئەمنی و بەرگریدا زیاتر کردووە و وتی: هاوکاری نێوان هێزە چەکدارەکانی ئێران و عێراق نەگەیشتووەتە ئاستی خوازراو و هەر دوو وڵات دەتوانن کەڵک لە توانا و دەفرایەتییەکانی نێوانیان وەربگرن.
وەزیری بەرگری عێراقیش لەو کۆبوونەوەدا وتی: عێراقییەکان بە تێڕوانینە سیاسییە جیاوازەکان، لە گەڵ خەبات و خۆڕاگری گەلی فەڵەستیندان.
سابت محەممەد سەعید عەباسی وتی: لە سەردانەکەم بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەسەرکردنەوەی توانا و کەرەستە بەرگرییەکان، گەشەی پیشەسازی بەرگریم بۆ ڕوون بووەتەوە./.