بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری ڕایگەیاند کە دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد ناکرێن، تەنیا لە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی تەواوی دیلە فەڵەستینییەکان.
ناوبراو وتی: هەڵوێستی فەرمی ئێمە ئەوەیە کە پێش کۆتایی شەڕ هیچ ئاڵوگۆڕێکی دیلەکان ناکرێت.
عاروری وتی: خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر سیناریۆیەکی سەربازیی دوژمن، شەڕی ئاسمانی بێت یان وشکانی، ئامادەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە بڕیاری خۆمان بۆ نەهێشتنی دیلەکانمان لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پاشگەز نابینەوە.
جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە پیلانی کۆچکردنی زۆرەملێی خەڵکی فەڵەستین شکستی هێنا.
وتیشی کە دڵنیاین کەرتی خۆرئاوا بەشداری لەم شەڕەدا دەکات./.