بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی دامەزراوەی ریزبەندی ئەمریکا مودیز لە ڕاپورتێکدا و بەپێی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە شەر لەگەڵ حەماس لانیکەم 269 ملیۆن دۆلار لە هەر ڕۆژدا خەساری هەیە بۆ زایۆنی و پێشبینی دەکرێت کە ئەم شەڕە زۆر زیاتر لە شەڕەکانی پێشوو ئابووری ئیسرائیل لەناو دەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی مودیز زیانی دارایی ئەم شەڕە لەسەر ئیسرائیل زۆر زیاترە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییە پێشووەکان لەوانە شەڕی ساڵی 2014 یان شەڕی دووهەم لەگەڵ لوبنان لە ساڵەکانی 2006 دا کە تێچووی ڕاستەوخۆی نزیکەی 2.5 ملیارد دۆلاری خەمڵێندرا.