بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری سوپاسالاری ئێران بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە و سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەشی ڕایگەیاند کە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکان تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو وتی: لە بواری ئەمنیدا هیچ کێشەیەکمان لە گەڵ وڵاتی عێراق نییە، ئەم وڵاتە وەک دۆست و دراوسێی ئێرانە و ڕێگای پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازییەکانمان گرتووەتەبەر.
سوپاسالاری ئێران وتی: لە ئێستادا ژمارەیەک لە خوێندکارانی سوپای عێراق لە زانکۆ سەربازییەکانی ئێمە سەرقاڵی خوێندنن و دەرفەتی ئامادەبوونی خوێندکارانی هێزە چەکدارەکانی ئێمەش لە عێراقدا هەیە.
وتیشی کە لەم سەردانەدا بەستێنی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوپاسالاری عێراق تاوتوێ دەکرێت./.