بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریقی پاسدار محەممەد باقری لە کۆبوونەوەی لە گەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق جەختیکردەوە کە سنوری هاوبەشی 1500 کیلۆمەتری ئێران و عێراق، دەبێت سنوری دۆستایەتی، بازرگانی و گەشتیاریی پارێزراو بێت.
ناوبراو ستایشی هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بۆ دوورخستنەوەی ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش لە سنورە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی: هێشتا بوونی هەندێک لە ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنورەکان بووەتە جێی نیگەرانی و چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی عێراق تا چەککردنی تەواوی ئەو گرووپانە درێژە بە هەنگاوەکانی بدات./.