بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیدارەی ئابووری ڕێکخراوەی زانیاری ناوەندی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا دۆخی کەشتیوانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە کە تێدا ئێران بە 942 کەشتیەوە وەکوو زلهێزی زەریایی بازرگانی ئەو ناوچەیە لە ساڵی 2022دا دێتە ئەژمار.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت ئێران خاوەنی 32 کەشتی شفتەبەر، 31 کەشتی کانتینێری، 83 نەوتکێش. 393 کەشتی باربەری گشتی و 403 لە جۆرەکانی دیکەی کەشتی بووە لە ساڵی 2022دا.
لەسەر ئەو بنەما، ئێران لە نێوان 12 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا خاوەنی زۆرترین یەکەی کەشتی بازرگانییە لە ساڵی 2022دا، جیاوازی هێزی ئێران لەگەڵ وڵاتی دووهەمدا زیاتر لە 300 کەشتیە، ئێمارات کە خاوەنی 636 کەشتیە لەسەر پلەی دووهەم لە ناوچەکەدا جێگر بووە کە ڕێژەی کەشتیەکانی ئێران لە ئێمارات 306 یەکە زیاترە.
ڕێکخراوەی سیا هەژماری کەشتیەکانی عەرەبستانی لە ساڵی 2022دا 413 یەکە ڕاگەیاند و عەرەبستانی وەکوو سێهەمین هێزی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو بوارەدا ناساند.