بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود شەهاب لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی شەڕی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە وتی کە ئێمە ئامادەین بۆ هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی دوژمنان.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری فەڵەستین پابەندی بەرگری لە خەڵک و ڕێگری لە پیلانگێڕیی دوژمنانە.
داود شەهاب وتی: تا ئەو کاتەی کە ڕژێمی زایۆنیستی خەڵکی ئاسایی دەکاتە ئامانج، لە لایەن مووشەکەکانی خۆڕاگرییەوە پارێزراو نابێت.
وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاگەیاندنی ناوچەی پارێزراو، ئاوارەکردنی فەڵەستینییەکانە.
وتیشی کە خۆڕاگری فەڵەستین دەتوانێت ڕێگری لە پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئاوارەکردنی خەڵک بکات./.