بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە کشانەوەی شاندەکەی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە ئیمارات وتی: ئێران بەشداری سیاسی و ئامانجداری ڕژێمی زایۆنیستی کە پەیوەندیی بە کۆبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە نەبووە، ئیدانە دەکات و بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکەی بەجێهێشتووە.
ئێسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی سەردانی ئیماراتی کردووە و لە گەڵ محەممەد بن زاید سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووە. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی جرۆزاڵم پۆست ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات ئەم کۆبوونەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە شەڕ و ئازادکردنی دیلەکان بەکار بێنێت.
پێشتریش سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی بەشداری زایۆنیستەکانەوە سەردانەکەی بۆ ئیمارات هەڵوەشاندەوە و دواتر شاندەکەی ئێران هۆڵی کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت.
لە گەڵ ئەم خیانەتەی ئیمارات، گەڕێکی نوێی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی غەززە دەستیپێکردووەتەوە./.