بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە گەڵ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق کۆبووە و ستایشی هەڵوێستی ئەم وڵاتەی کرد لە بەرامبەر بڕیارێکی دژ بە ئێران کە بە بیانووی مافی مرۆڤەوە لە لایەن کەنەدەوە پێشنیار کرابوو.
باڵیۆزی ئێران وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، لاوازبوونی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و سیاسەتی دووفاقیی وڵاتانی ڕۆژئاوای بە تایبەت لە پرسی مافی مرۆڤدا سەلماندووە.
ناوبراو وتی: جێی داخە کەسانێک سەبارەت بە ئێران باس لە مافی مرۆڤ دەکەن بەڵام خۆیان گەورەترینی ئەو کەسانەن کە مافەکانی گەلی ئێران پێشێل دەکەن.
محەممەد کازم ئالی سادق سەبارەت بە زیندانییەکانی ئێران و عێراق و ڕێکەوتنی هاوکاری هاوبەشی دەزگای دادی هەر دوو وڵات لە بواری مافی مرۆڤ لە گەڵ خالید شوانی بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد./.