بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان نەسروڵڵا ڕەشنودی و قوباد تاڵەبانی باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ڕووی ئابوری و بازرگانییەوە کرا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم کۆمپانیا ئێرانییەکان و ئاسانکاریکردن بۆ ئەوان تاوتوێ کرا.
قوباد تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەدا وتی کە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی گەورە بۆ وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە و حکومەتی هەرێمیش ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەکات.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیی نیشاندا بۆ ئاسانکاری بۆ بازرگانانی هەرێم و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو لا./.