بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گوتیرێش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ موسی فەکی سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا، وتی: ئاگربەستی غەززە هەنگاوێک بە ئاراستەی درووست بووە بەڵام کێشە سەرەکییەکانی ئەم ناوچەیە چارەسەر ناکات.
ناوبراو وتی: بەم هۆیەوە ئێمە جەخت لە سەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەینەوە کە بگاتە ئازادکردنی بێمەرجی سەرجەم گیراوان و ناردنی بێ کێشە و بەربەستی هاوکارییە مرۆییەکان.
گوتیرێش سەبارەت بە پەیامی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی وتی: پەیامەکەی من ڕوونە کە ئێمە پێویستمان بە ئاگربەستی مرۆڤدۆستانە هەیە.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: دۆخی غەززە لە ڕووی مرۆییەوە لە کارەسات دەچێت و ئێمە داوای ئاگربەستی هەمیشەیی، ئازادکردنی گیراوان و ڕاگرتنی شەڕ دەکەین./.